ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ دیاری کرد

ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس

 تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دیاری کرا، كە ئەنجامەكەشی بەم شێوەیە.

كۆمەڵەی یەكەم. بایرن میونشن، مانچستەر یونایتد، كۆپنهاگن، گەڵەتەسەرای.

كۆمەڵەی دوەم. سیڤیلیا، ئارسناڵ، ئایندهۆڤن، لانس.

كۆمەڵەی سێیەم. ناپۆلی، ریاڵ مەدرید، براگا، یونیۆن بەرلین.

كۆمەڵەی چوارەم. بێنفیكا، ئینتەر میلان، سالزبۆرگ، ریاڵ سۆسیداد.

كۆمەڵەی پێنجەم. فاینۆرد ، ئەتلەتیكۆ مەدرید، لازیۆ، سەلتیك.

كۆمەڵەی شەشەم. پاریس سان جێرمان، بوڕوسیا دۆرتمۆند، میلان، نیوكاسڵ یونایتد.

كۆمەڵەی حەوتەم. مانچستەر سیتی، لایپزیگ، كراڤێنا، یۆنگ بۆیز.

كۆمەڵەی هەشتەم. بەرشەلۆنە، پۆرتۆ، شاختار، رۆیاڵ ئەنتویرپ

یارییەکانی گەڕی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە لە رۆژانی نۆزدە و بیستی مانگی داهاتودا بەڕێوەدەچن واتا هاوشێوەی وەرزەکانی پێشوو، پێش سەری ساڵ قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکە کۆتاییان دێت و ئەوکات شانزە یانە کە پێشەنگ و پلەی دووەمی کۆمەڵەکانیان بەدەست دەهێنن، بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە سەردەکەون و هەشت یانەی سێیەمی کۆمەڵەکانیش روو دەکەنە قۆناغی کردنە دەرەوە لە یۆرۆپالیگ.