بەڕێوبەریی خۆسەریی “ئاڵنگارییە سیاسییەکان” لە گەڵ ئەندام پەرلەمانێکی ئەوروپا تاوتوێ دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، نوێنەریەتی بەڕێوبەریی خۆسەرییی رۆژئاوای کوردستان لە ئەوروپا، لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا، تاوتوێی ئەو “ئاڵنگارییە سیاسییانەی” کرد کە رووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.
ئەمەش لە کۆبوونەوەیەکی نێوان عەبدولکەریم عومەر، نوینەری بەڕێوبەریی خۆسەرییی رۆژئاوای کوردستان لە ئەوروپا و خافێر نارت، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپادا هات.
بەپێی ماڵپەڕی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەریی خۆسەرییی رۆژئاوای کوردستان، نوێنەری بەڕێوبەریی خۆسەرییی رۆژئاوای کوردستان لە ئەوروپا ئاماژەی بە پێویستی بەپەلە کرد بۆ خێراکردنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە کۆتایی بە قەیرانی سوریا بهێنێت و کۆتایی بەو ئازارە مرۆییە گەورەیە بهێنرێت کە سورییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەدا پێوەی دەناڵێنن.
عومەر باسی لە کەمبوونەوەی گرینگیدانی نێودەوڵەتی بۆ قەیرانی سوریا و کەمبوونەوەی ئەو پاڵپشتییە داراییە نێودەوڵەتییانەی پێشکەش بە سوریاییەکان دەکرێت، کرد، هەروەها ئەو سەختی و هەڕەشە و مەترسیانەی کە تا ئێستاش رۆژانە رووبەڕوویان دەبنەوە، بەتایبەتی هەڕەشەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی خستەڕوو.
ئه ندام پەرلەمانەکەی ئەورووپاش پاڵپشتی لە پێویستی بەپەلە لەخێراکردنی پرۆسەی سیاسی کرد، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانه بۆ قەیرانی سوریا، جەختیشی لە گرنگی بەشداریکردنی هەموو لایەنە سورییەکان و لە نێویاندا بێگومان بەڕێوبەریی خۆسەرییی کردەوە، له داڕشتنی رێچکەی چارەسەری سیاسی و داهاتووی وڵاتدا.
هەروەها جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە، بە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خۆسەریی، لەوەی کە بەنیازە بیکات لەڕووی ئەنجامدانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ ئەندامانی “داعش” کە بەشدارن لە تاوانەکانی جەنگدا، بەپێی زانیارییەکانی بەسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەریی خۆسەرییی رۆژئاوای کوردستان.