دێرەزوور.. لە ریزەکانی هێزەکانی حکومەتدا کوژراو و بریندار هەیە
دێرەزوور- نۆرس پرێس
شەوی یەکشەممە/ دووشەممە، ئەندامێکی “دیفاع وەتەنی” و یەکێکی دیکەی “ئوسود شەرقییە”-ی هێزەکانی حکومەت، لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە هۆی ناکۆکی لەسەر ڕێگای بە قاچاخ بردن لە ڕووبارەکان کوژران.
سهرچاوهیهكی سهربازی “دیفاع وەتەنی” له شارۆچكهی ئهلعهشاره له رۆژههڵاتی دێرهزوور رایگهیاند، “پێكدادانهكان به دۆشكه و چهكی قورس له نزیك نهخۆشخانهی ئهلحیكمه له سهنتهری شارۆچكهكه روویان داوه”.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، شەڕ و پێكدادانەكان كە چەند كاتژمێرێكی خایاندووە، لە ئەنجامدا ئەندامێكی “دیفاع وەتەنی” و یەکێکی تری “ئوسود شەرقییە” كوژراون، ئەمە جگە لە برینداربوونی سێ هاوڵاتی سڤیل.
گروپە دڵسۆزەكانی ئێران و هێزەكانی حكومەت پاش دەركردنی رێكخراوی “داعش” ساڵی 2017، ناوچەیەكی بەرفراوانی بادیەی سووریا و گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور كۆنترۆڵ دەكەن.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر تەرمی ئەندامێکی “دیفاع وەتەنی” کە نیشانەی ئەشکەنجەی لەسەردیار بوو، لە ڕووباری فورات، شارۆچکەی ئەبو حەمام، گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دۆزرایەوە.