هەولێر-نۆرس پرێس
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی لەکاتی خەودا دەپرخێنن ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک ٪60 زیاترە بەراورد بە وانەی شەوانە بە ئارامی دەخەون.
پرۆفیسۆرێکی زانکۆی ستانفۆرد لەئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات خەڵک پێی وایە پرخەکردن لەکاتی خەودا تەنها بێزارکەرە بەڵام دوای ئەنجامدانی توێژینەوەکە بۆمان دەرکەوت جگە لەوەی کەسانی چواردەور بێزار دەکات مەترسی تەندروستی لەسەر ئەو کەسەش دروست دەکات کە دەپرخێنێت.
هاوکات ئەو پرۆفیسۆرە ئەوەشی ئاشکراکرد ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 20بۆ 50 ساڵیداو لەکاتی خەوتندا هەناسەیان دەوەستێت ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشیەکانی دڵ زیاتر لەچاو ئەو کەسانەی هەناسەدانیان لەکاتی خەودا ئاساییە.
پرخەکردن یەکێکە لە حاڵەتە بێزارکەرەکان، بەتایبەت بۆ هاوسەران و ئەوانەی لە نزیکی یەکترەوە دەخەون، پسپۆرانی تەندروستیش دەڵێن، زۆر کەس دووچاری پرخەکردن دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر پرخەکە دەنگی زۆر بەرزبوو، یان خەریک بوو بخنکێیت، ئەوا دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.