کەشناسی سوریا لە تەواوی وڵاتدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا لە بڵاوکراوەی رۆژی چوارشەممەی خۆیدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ئاستی مامناوەندی خۆیان لەم ماوەیەی ساڵدا، هەروەها کەشوهەوا لەنێوان روون و نیمچەهەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ ئەوەی دەرفەتی هەورە بروسکە و بارانبارین لە ناوچە کەناراوییەکاندا لە رۆژدا لەئارادایە.
لە ماوەی شەودا، کەش و هەوا خۆش دەبێت لەگەڵ بوونی شێی بەرز لە ناوچەکانی رۆژئاوادا، هەروەها دەرفەتی دروستبوونی تەمێکی سووک لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست بەدیدەکرێت.
ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت لە ناوچە کەناراوییەکان، هاوکات رۆژئاوا بۆ باکوور دەبێت لە ناوچەکانی دیکە، لەنێوان سووک و مامناوەنددا، لەگەڵ بارانێکی چالاک لە پاشنیوەڕۆدا، خێرایی با پاشنیوەڕۆدا لە 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر دەبێت، هەندێکجاریش دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچە داخراوەکان، هەروەها شەپۆلی دەریا سووک دەبێت.
کەسناسی هۆشدارییان دا لە کەشوهەوای تۆزاوی بەهۆی بای چالاکەوە لە هەندێک ناوچەدا.