ئاڵوگۆڕی بازرگانی هندستان و عێراق زیادیکردووە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و هندستان، لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا 12 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بووە.

دەستپێشخەری توێژینەوەی بازرگانیی، جى تى ئار ئاى جیهانى، بڵاویکردووەتەوە، بازرگانیی هندستان لە هەناردەکردن و هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکاندا، لە ماوەی شەش مانگى یەکەمى 2023دا گەیشتووەتە 800 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەى بەوەشکراوە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردووى 2022، بەرێژەى لەسەدا 2.5% کەمیکردووە.

وتیشى، هەناردەی هندستان لەگەڵ 41 وڵاتدا بووە، لەو ژمارەیە لەگەڵ 29 وڵاتدا کەمبووەتەوە، بەڵام لە 12 وڵاتدا گەشەی ئەرێنی بەخۆیەوە بینیوە.