سوپای سوریا بنکەیەکی تورکی لە گوندەواری باکووری حەڵەب دەکات بە ئامانج

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، سوپای سوریا بنکەیەکی تورکیای بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی دابق لە گوندەواری باکووری حەڵەب .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌کانی حكومه‌ت كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی پیاده‌ی شاری حه‌له‌ب جێگیر بوون، له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دابق له‌ گوندەواری باکووری حەڵەب، به‌ چه‌ند مووشه‌كێک بنكه‌ی توركیایان كردۆته‌ ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە ئامانجگرتنی مووشەکەکە گوندی ئەلغەوزیشی کردووەتە ئامانج، لە نزیک بنکەکە، و زیانەکان تەنها بە مادی سنووردار بووە.

بەپێی سەرچاوەكە، بۆردومانەكە هاوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆكەی چاودێری روسیا بەسەر ناوچەكەدا.

هاوکات بەگوێرەی سەرچاوەکە، تۆپبارانی مووشەکییەکە خاڵێکی سەربازیی سەر بە فیرقەی ئەلموعتەسەمی سەر بەتورکیای لە شارۆچکەی دابق کردوەتەئامانج و زیانەکانیش تەنیا بە مادی سنووردار بووە.

سەرجەم بەرەکانی ناوچە جێناکۆکەکانی سووریا شاهیدی پەرەسەندنی سەربازین، ئەمەش لە کاتێکدایە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە پەرەی سەندووە، ئەوەش دوای هەڕەشەکانی لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەکە.