بۆ جاری سێهەم درۆنێکی حکومەتی سوریا ماڵێک لە گوندەواری دەرعا دەکاتە ئامانج
دەرعا – نۆرس پرێس
درەنگانی دوێنێ دووشەممە، درۆنێکی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ جاری سێهەم ماڵێکیان لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا لە باشووری سوریا کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “درۆنەکە بە یەک بۆمب خانوویەک لە گەڕەکی رۆژئاوای شاری تەفس لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا کردە ئامانج، کە دەنگدانەوەی ئەو بۆمبەش لە زۆربەی گوندەکانی رۆژئاوای دەرعا بیستراوە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج، ماڵی سەرۆکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوریا محەمەد بدێوی زوعبیە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیانەکان سنووردار بوون بە زیانەکانی ماڵی، بەو پێیەی هەندێک پەنجەرە و دەرگا شکاون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمە یەکەمجار نییە هێزەکانی حکومەت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژ بە خەڵکی ناوچەکە بەکاربهێنن، چونکە لە یەکی مانگی ئابدا ماڵێکیان لە شارۆچکەی ئەلیەدودە کردە ئامانج.
ئەوەسیان خستەڕوو، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەوە سێیەمجارە ماڵی ئەلزوعبی بکرێتە ئامانج، یەکەمیان لە 10ی تەمموز و دووەمیان لە 25ی هەمان مانگدا، بەڵام ئەو بەئامانجگرتنانە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتوەتەوە.
محەممەد ئەلزوعبی کە برای خەلدون ئەلزوعبی سەرۆکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە، کە لە 25ی ئابی ساڵی رابردوودا تیرۆر کرا و بە پێی هەمان سەرچاوەکان یەکێکە لە دیارترین سەرکردە ناوخۆییەکان.