نرخێکی نوێ بۆ لیرەی سوریی لە بانکی ناوەندی و بازاڕی ڕەش

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا، نرخی لیرەی سوریی بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا نرخی یەک دۆلار 14 هەزار و 500 لیرەی تێپەڕاند.

بانکی ناوەندیی سوریا سەرلەبەیانی ئەمرۆ، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە 10 هەزار و 700 لیرەوە بۆ 10 هەزار و 800 لیرە بەرزکردەوە و نرخی سەد لیرە بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن بۆ نۆرس پرێس، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامشلۆدا 15 هەزار و 100 لیرە بۆ فرۆشتن و 14 هەزار و 900 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمرۆ” لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 14 هەزار و 400 کڕین و 14 هەزار و 600 فرۆشتن و لە حەسەکەش گەیشتە 15 هەزار فرۆش و 14 هەزار و 900 کڕین.

لە شاری حەلەب نرخی دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 14 هەزار و 700 لیرە و بۆ کڕین 14 هەزار و 500 لیرە، لە ئیدلبیش 14 هەزار و 900 لیرە بۆ فرۆشتن و 14 هەزار و 800 لیرە بۆ کڕین.