رووسیا: 8 فرۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی پێشێلکاریان لە سوریا ئەنجامداوە
دیمەشق-نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سوریا، 17 جار لە نزیک ناوچەی تەنف لە نزیک سنوری سوریا – عێراق – ئوردن، پرۆتۆکۆڵەکانی “رێگری لە پێکدادان”یان پێشێلکردووە.
ڤادیم کۆلێت، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا، دەڵێت، هاوپەیمانیان 11 جار پرۆتۆکۆڵی (رێگری لە پێکدادان) کە لە 9ی کانوونی دووەمی 2019 واژۆکراوە، پێشێلکردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی رووسیا، فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی بێفرۆکەوانی سەر بە هاوپەیمانان دژ بە تیرۆر، لە رۆژی شەممە، 17 جار ئاسمانی سوریایان لە ناوچەی تەنف پێشێلکردووە، کە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی مەدەنی لێیە.
کۆلێت دەڵێت: “لە ناوچەی تەنف، 17 پێشێلکاریمان تۆمارکردووە کە 8 فرۆکەی جەنگی ئێف-35 و چوار فرۆکەی جەنگی ئێف 16 و هەروها چوار فرۆکەی شەرکەری تایفون و سێ فرۆکەی بێفرۆکەوانی هاوپەیمانی لە جۆری ئێم کیو-1 سی پێشلکاریان ئەنجامداوە”.
کۆلێت ئاماژەی بەوەدا کە “فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەردەوامە لە دروستکردنی دۆخی مەترسیدار لە ئاسمانی سوریا”.