لیرەی سوریی دووبارە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیی

قامشلۆ – نۆرس پرێس

لیرەی سوریی گەرایەوە بۆ دابەزینێکی نوێ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، لە مامەڵەکانی یەکشەممەدا، دوای ئەوەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەشێکی باشتر بوو.

نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاری قامشلۆدا 14 هەزار و 300 لیرە بۆ فرۆشتن و 14 هەزار و 100 لیرە بۆ کرین تۆمارکراوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو 13 هەزار و 800 فرۆش و 13 هەزار و 600 کرین بووە، بەگوێرەی بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ نۆرس پرێس.

بەگوێرەی ماڵپەری لیرەی ئەمڕۆ، لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆری دراو گەیشتە 13 هەزار و 900 کرین و 14 هەزار و 100 فرۆشتن، لە حەسەکە و ئیدلبیش گەیشتووەتە 14 هەزار و 250 لیرە فرۆشراو و 14 هەزار و 150 لیرە کرین.

لە شاری حەلەبیش نرخی دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 14 هەزار و 150 لیرە و بۆ کرینیش 13 هەزار و 950 لیرە.

لە کاتێکدا بانکی ناوەندی لە دیمەشق نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 10 هەزار و 700 لیرە ‌هێشتۆتەوە.