لە ماوەی حەوت مانگدا.. گەڕانەوەی 2600 پەنابەری سوریا لە ئوردنەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەپێی داتاکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 2600 پەنابەری سوریا لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئوردنیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بەپێی داتاکانی UNHCR، 20061 پەنابەری سوری لە ئوردن، میسر، لوبنان، تورکیا و عێراقەوە لە ساڵی 2023 دا گەڕاونەتەوە سوریا.

لە ساڵی 2022 دا ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە وڵاتانی جۆراوجۆری میوانداری پەنابەرانەوە بۆ سوریا گەڕاونەتەوە، گەیشتووەتە 50966 پەنابەر، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 35624 پەنابەر و لە ساڵی 2020دا 38235 و لە ساڵی 2019 دا 94971 پەنابەر بوون.

سێشەممەی رابردووش، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری تاراوگەنشین، ئەیمەن سەفادی، جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی و دەستبەجێ بۆ رەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان کردەوە،  داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەپەلە دەست بە ئەم هەنگاوانە بکەن.

ئەلسەفادی لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، فیلیپۆ گراندی، پێویستی بەردەوامبوون لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ گەڕانەوەی نزیکەی هەزار پەنابەری سوریا وەک منموونەیەک بۆ پلانێکی گشتگیر بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەران دادەمەزرێنێت و ئەو هاندەرە بۆ وەها پلانێک.

ئەلسەفادی ئاماژەی بەوەشکرد، دابینکردنی هەلومەرج بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان کارێکی لەپێشینە و سەرەکییە کە شانشینی ئوردن بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی.

کۆی گشتیی ئەو پەنابەرە سورییانەی لە ساڵی 2016 تا کۆتایی مانگی رابردوو گەڕاونەتەوە گەیشتە 373912 پەنابەر کە 67312یان لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە.

شێری ریتسیما ئەندەرسۆن، رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئوردن، مانگی رابردوو بە کەناڵی “مەملەکە”ی راگەیاندبوو، دۆخەکە رێگە بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە پەنابەران بۆ سوریا نادات و هەلومەرجی گونجاو دەستەبەجێ بوونی نییە.

ڕیتسێما-ئەندەرسۆن ڕوونیکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی چارەسەرەکان بۆ جەنگی سوریا، ئەمەش بەگوێرەی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی راپرسییەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامیداوە و لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بڵاوکراوەتەوە، 1.1%ی پەنابەرانی سوریا لە چوار وڵاتی عەرەبی دەیانەوێت لە ماوەی ساڵێکدا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە 97%ی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە ئوردن بەشدارن لە توێژینەوەکەدا بەنیازن لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، لەکاتێکدا 2.4% یان تا ئێستا بڕیاریان نەداوە.

ئوردن لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە لە ساڵی 2011ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار پەنابەری سووری میوانداری دەکات، کە نزیکەی 655 هەزار پەنابەری سوری لە رێکخراوی UNHCR تۆمارکراون، تا 16ی ئابی 2023.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی