هەولێر-نۆرس پرێس
بە گوتەی پسپۆڕێکی خۆراک، خواردنەوەی ئاو یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی کێشت، بەڵام نەک لەبەر ئەوەی هەست بە تێری بکەیت یان چەوری دەسوتێنێت وەک پێشتر بیری لێدەکرایەوە
دوان مێلۆر، سەرۆکی پزیشکانی بەشی خۆراک لە کۆلێژی پزیشکی ئەستۆن لە بەریتانیا، بە ڕۆژنامەی The Conversation-ی ڕاگەیاندووە، خواردنەوەی ئاو یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ئاو دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات، بەدەستهێنانی کەمی کالۆرییە، چونکە کالۆری تێدا نییە و تەندروستترین خواردنەوەیە کە دەتوانیت هەڵیبژێریت.
ماڵپەڕی “Business Insider” پێشتر بڵاویکردبووەوە کە بەرکەوتن بە کەمی کالۆری، واتە خواردنی کەم کالۆری ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
لە کاتێکدا هۆکارەکانی وەک تەمەن، ڕەگەز و کێش، کاریگەرییان لەسەر ژمارەی کالۆری تاک هەیە کە پێویستی پێیەتی.
مێلۆر دەڵێت: “گۆڕینی ئەو خواردنەوە کالۆریانەی کە کالۆری زیاتریان تێدایە، وەک سۆدە و کحول، بە ئاو ڕەنگە ڕێگەیەکی ئاسان بێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو کالۆریانەی کە ڕۆژانە بەکاریدەهێنیت، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش”.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 30 ساڵە، پێش ژەمەکان ئاویان دەخواردەوە، لە ماوەی 12 هەفتەدا 2 کیلۆیان دابەزاندووە بەراورد بەوانەی ئاویان نەخواردووەتەوە.
دەرەنجامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنەوەی ئاو ژمارەی کالۆری سووتانی بەشداربووان زیاد دەکات، بەڵام کاریگەرییەکانی تەنها بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بوون و زیادبوونی زۆر کەم بووە.