هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 10 هەفتەدا، بەڵام ئەو کانزا بەنرخە بەرەو باشترین ئاستی خۆی دەڕوات لە ماوەی شەش هەفتەدا پێش وتارێکی جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا.
نرخی زێڕ بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 1913 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هەروەها نرخی زێڕی ئەمریکا بەڕێژەی 0.3% دابەزی و گەیشتە 1941 دۆلار.
لە سەرەتای هەفتەی رابردوەوە نرخی زێڕ نزیکەی 1.3% بەرزبوەتەوە، ئەوەش هەفتەی یەکەمی بەرزبونەوەی ئەم مانگەیەتی، بەجۆرێک نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاست بەرزبوەتەوە لە دوای 10ی ئابەوە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوەوە.
دۆلار بۆ هەفتەی شەشەم لەسەریەک لە ڕێگادایە بۆ بەرزبونەوە، ئەوەش وایکردوە زێڕ گرانتر بێت بۆ ئەو کڕیارانەی کە دراوی دیکەیان بەدەستەوەیە.