نەتەوەیەکگرتوەکان: لە ماوەی دوو ساڵدا تاڵیبان زیاتر لە 200 کەسی کوشتووە

هەولێر – نۆرس پرێس

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، کە بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئابی 2021ەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، زیاتر لە 200 کەسیان کوشتووە، بزوتنەوەی تاڵیبانیش ئەوە رەتدەکاتەوە.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە مانگی ئابی 2021ەوە تا حوزەیرانی 2023 لە ئەفغانستان 218 کەس بە بێ دادگاییکردن کوژراون، 14 کەس بە نھێنی رفێنراون و زیاتر لە 144 کەس ئەشکەنجە دروان ھاوکات، 424 کەسیش بەبێ ھۆکار دەستبەسەر کراون.

 زەبیحوڵا موجاھید گوتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حکومەتەکەیان دەکرێن بێبنەمان و ھیچ راستییەکیان تێدا نییە و دووپاتیشی کردەوە، کە ھەندێک رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ھەوڵی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دەدەن کە ئەوەش کاریگەریی لەسەر متمانە بە رێکخراوەکە دروست دەکات.