بوومەلەزرەیەک ناوچەیەکی پارێزگای ماڵاتیای تورکیای هەژاند
هەولێر – نۆرس پرێس
بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە قەزای یەشیلیورت-ی پارێزگای ماڵاتیی هەژاند.
ماڵپەڕی سهرۆکایهتی ئیدارەی کارهسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا بڵاوکراویکردەوە، کاتژمێر 8:35 بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر لە قەزای یەشیلیورت روویداوە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر رویداوە.
میدیای فەرمی تورکیاش بڵاویکردەوە، کە بومەلەرزەکە لە شاری ماڵاتیای و کەهرامانماڕەش و ئادیەمان هەستی پێکراوە، بەهۆی کاریگەریی بومەلەرزەکەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان ماڵ و شوێنی بازرگانی خۆیان جێهێشتووە و رژاونەتە سەر شەقامەکان.
ئێرسین یازیجی، پارێزگاری ماڵاتیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان باسی لەوەکرد کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک یان هەواڵێک لەسەر زیانی گیانی بومەلەرزەکە نەگەشتووەتە دەستیان.