هەولێر – نۆرس پرێس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای سەردانەکەی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، بڕیار وایە ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەو فەلاح مستەفا گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لێبکرێ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی راشیدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەستپێدەکات.