هەولێر – نۆرس پرێس
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە 25ی ئەم مانگەوە چلەی هاوین كۆتایی دێت و بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری كاریگەری لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دروستدەكات و بەوەش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
شارەزایانی بواری كەشناسی ئاشکرای دەکەن، ڕۆژی 25ی ئەم مانگە چلەی هاوین كۆتایی دێت و هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا لەمەودای 25ی ئەم مانگە بەدواوە بەهۆی كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری و شۆڕبونەوەی بەشێوەی باڵادەست بۆ بەشێكی ڕووسیا و كازاخستان و دواتر بەپلەی كەمتر كاردەكاتە سەر تەواوی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان و دەوروبەری بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو لە تەواوی ناوچەكەدا نزمدەبنەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ناوچەكە دەچێتە قۆناغێكی دیكەی نوێی دابەزینی پلەكانی گەرما و ئەگەری هەیە لەم قۆناغەدا لەبەشێكی ناوچەكان وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ كۆتایی بهێت بە تایبەتی لە سنوری ناوچە شاخاویەكان.