ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس
پەیوەندی نێوان کەریم بنزیمای فەڕەنسی و نونۆ سانتۆی راهێنەری یانەی ئیتیحاد تێکدەچێت.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان نونۆ سانتۆ و کەریم بنزیما ئاڵۆزە، راهێنەرەکە بە روونی رایگەیاندووە، کە یاریزانەکە لەگەڵ شێوازی یاریکردنیدا ناگونجێت و داوای نەکردووە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە روونی نارەزایی خۆی بە گواستنەوەی کەریم بنزیمای فەڕەنسی و براوەی خەڵاتێکی باڵۆندۆر بۆ تیپەکەی بە بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد گەیاندووە.
ئەستێرە فەڕەنسییەکەش لە سانتۆس ناڕازییە، کەریم ئەو دانوستکارەی ئاگادارکردووەتەوە کە لە رێگەیەوە پەیوەندی بە خولی سعودی کردووە، ئاشکرایکردووە کە لەگەڵ نونۆ سانتۆی راهێنەر ئاسودە نییە و هەڵسوکەوتی زۆر ناپڕۆفیشناڵەیە.
بنزیما لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە گواستراوەتەوە بۆ یانەی ئیتیحاد، لەلایەن هەندەرانی یانە سعودییەکەیش پێشوازییەکی شاهانەی لێکراوە.
بەڵام زۆری نەخایاند، گرفت بۆ ئەستێرە فەڕەسنییەکە درووست بوو، بۆیە پێدەچێت کۆتایی ئەم گرفتە بە دەستلەکار کێشانەوەی سانتۆس یاخود رۆیشتنی بنزیما لە ئیتیحاد کۆتایی بێت، کە ئەگەری روودانی ئەوەی یەکەمیان زیاترە.