ئوردن داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد پەنابەرەکانی سوریا بگەرێنێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، داوایکرد هەنگاوی کردەیی و دەستبەجێ بگیرێتەبەر بۆ رەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ گەرانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان.
سەفەدی دوێنێ سێشەممە 22\8\2023 داوای لە رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بە “بەپەلە” ئەم هەنگاوانە دەستپێبکەن.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، لە میانی دیدارەکەی لەگەل فیلیپۆ گراندی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە عەمانی پایتەختی ئوردن، سەفەدی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئایندەی پەنابەرانی سوریا لە وڵاتەکەیاندایە نەک لە ئوردن.
ئەیمەن سەفەدی دەلێت، دابینکردنی هەلومەرج بۆ گەرانەوەی پەنابەرەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان ئەولەویەتی سەرەکییە کە ئوردن بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ سەرخستنی ئەو کارە.
سەفەدی وتی، پێویستە سندوقێکی نێودەوڵەتی بکرێتەوە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی پێویست بۆ گەرانەوەی پەنابەرەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان لە سوریا.
وەزیری دەرەوەی ئوردون جەختیکردوە، کە دەبێت پرۆسەی گەراندنەوەی پەنابەرەکانی سوریا بە هەماهەنگی بێبت لە گەل حکومەتی سورەیا ورێکخراوە نیودەولەتیەکان..