لە گوندەواری دێرەزوور کەسێک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان، کەسێک بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراوەوە گیانیلەدەستدا.

  سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی ئەلسەبا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان کە بە ماتۆرسکیلەوە رۆیشتوون، بە دۆشکە، “محەممەد ئەلحەمود” (تەمەن 29 ساڵ)، لە نزیک رێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەبریحە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلحەمود” دەستبەجێ گیانیلەدەستدا بەهۆی برینەکەیەوە، هاوکات ئەو دوو هێرشبەرە هەڵهاتن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەلحەمود کەسێکی مەدەنییە و سەر بە هیچ کوتلەیەکی سیاسی و سەربازی نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی ئەبریحەی سەر بە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.