سەرەڕای هۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی مەلەکردن، منداڵێک لە دێرەزوور لە رووباری فورات خنکا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، لە شارۆچکەی جزرەت ئەلبوحەمید لە رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، منداڵێک لە رووباری فورات خنکا و گیانیلەدەستدا.
نادر ئەلسەلامە، دانیشتووی شارۆچکەی جەزرەت ئەلبوحەمید رایگەیاند، ئەو منداڵە ناوی عەمار ئەلحەمدوونی تەمەن 16 ساڵە و لەکاتی مەلەکردن لە رووباری فورات بەهۆی خنکانەوە گیانیلەدەستداوە.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، گەران بەدوای تەرمی حەمدونی بەردەوامە.
سەرەرای ئەو بانگەواز و هۆشدارییانەی چالاکوانان سەبارەت بە مەترسییەکانی مەلەکردن پێشکەشیان کرد، بەڵام رێگریان نەکرد لە دابەزینی منداڵان بۆ رووبارەکە و مەلەکردن تێیدا.
لە سەرەتای وەرزی مەلەوانییەوە، نۆرس پرێس زیاتر لە 28 کەسی خنکان تۆمارکردووە، لەنێویاندا 10 کەس لەم مانگەدا.