ئەنەکەسە پێشوازی فێربوونی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن دەکات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوێنێ، یەکشەممە، ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرین کە سەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردییە لە سوریا، پێشوازی لە دەستپێکردنی خولەکانی فێرکردنی زمانی کوردی لە زانکۆی حەلەبی ئازاد لە عەفرین کرد.
لە راگەێنراوێکدا ئەنجومەنەکە خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە “رێگایەکە بۆ بەهێزکردنی رۆح و یەکگرتوویی نیشتمانی و چەسپاندنی کولتوری پێکەوەژیان”.
دوێنێ، یەکشەممە، یەکەم خولی فێربوونی زمانی کوردی لەو زانکۆیە دەستیپێکرد و ماوەی هەر خولێک دوو مانگە، بەپێی راگەێنراوەکەی ئەنجومەنەکە.
ئهنجومهن ئاماژهی بهوهشدا كه بهردهوام دهبێت له ههوڵدان بۆ دامهزراندنی كۆرسهكانی دواتر و كردنهوهی پهیمانگهیهك بۆ زمانی كوردی لە هەمان زانكۆدا.
جێگای ئاماژەیە کە یەکێک لە خاڵە هەڵپەسێردراوەکانی ناکۆکی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی لە چوارچێوەی دیالۆگی کوردی-کوردیدا، رەتکردنەوەی ئەنجومەنەکەیە بۆ دانانی پرۆگرامی زمانی کوردی لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان.