یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەیاکس دەدات

ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵدایه بو گواستنەوەی یاریزان محەمەد قودوسی ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هوڵندی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد قودوس لەلایەن یانە کەتەلۆنییەکەوە بووەتە جێگەی بایەخ بۆ قەرەبوکردنەوەی ڕویشتنی عوسمان دێمبلی بۆ پاریس سانجێرمان، لە بەرامبەریشدا یانەی ئەیاکس 40 ملیۆن یۆرۆی دەوێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، لە کاتێکدا بەرشەلۆنە بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت.

ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە بەرشەلۆنە لە ئەگەری ڕویشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی لە ماوەی داهاتودا هەوڵی گواستنەوەی قودوس دەدات.