کۆبوونەوەى لوتکەى بریکس لە ئەفریقاى باشوور بەرێوەدەچێت

هەولێر-نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئاب، کۆبوونەوەى لوتکەى بریکس لە ئەفریقاى باشوور ئەنجامدەدرێت و بڕیارە 69 سەرکردەى وڵاتان بەشدارى تێدا بکەن.

سیریل ڕامافوزا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕی 5 ملیارو 270 ملیۆن دۆلارى لە بانکی گەشەپێدانی نوێ کە لەلایەن وڵاتانی بریکسەوە دابینکراوە، وەرگرتووە بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان و بەرزکردنەوەی دابینکردنی ئاو و وزە لە وڵاتەکەیدا.

ئەفریقای باشوور پەیوەندیی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتانی بریکس بەهێز دەکات، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابوورى و تەکنەلۆژیادا.

بانکی گەشەپێدانى بریکس، هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕەکانی سەرمایەی ناوخۆیی وڵاتانی ئەندامدا زیاد بکات، لەڕێگەى دابینکردنى پشتیوانیى دارایى بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوورى.