فڕۆکە جەنگیەکانی ڕووسیا شوێنێکی تەحریر شام لە ئیدلیب کردە ئامانج بەو هۆیەوە برینداری لێکەوتەوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر شوێنێکی دەستەی تەحریر شام لە گوندەکانی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، بەو هۆیەوە 15 کەس برینداربوون.
سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا سێ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە، لەهێرشەکاندا دوو مووشەکی لە گوندەکانی باتنە و شێخ بەحر لە نزیک شاری معرەت میسرین لە باکووری ئیدلیب تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە هێرشەکەدا شوێنەکانی تەحریر شام و دەوروبەری کەمپی بیر ئەلتەیب لە نزیک گوندی باتنەیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا 15 کەس برینداربوون کە حەوت کەس لەوانە ژن و منداڵ بوون و هەشت کەسی دیکەش ئەندامی دەستەی تەحریر شام بوون.
دوێنێ یەکشەممە دوای نیوەشەو فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بە چەند هێرشێکی ئاسمانی ناوەندی شاری ئیدلبیان کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە نزیکەی 10 کەس برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی مووشەکەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی ئیدلیب و حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، چوار کەس برینداربوون کە دوو لەو بریندارانە منداڵ بوون.