سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى هيندستان كرد
هەولێر – نۆرس پرێس
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مادان گۆپال كونسولى گشتيى نوێى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى به‌خێرهێنان، پشتگيريى خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هيندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هيندستان وڵاتێكه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌توانن له زۆر بواردا سوود له شاره‌زايى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆيه گرنگه هه‌رێمى كوردستان بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان بدات. له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به گرنگيى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هيندستان كرد.
لاى خۆيه‌وه كونسولى گشتيى نوێى هيندستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌ركاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.