دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، منداڵێک لە رووباری فورات لە شارۆچکەی ئەلکشکییە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بە هۆی خنکانەوە گیانیلەدەستدا.
نوری ئەلخزر، دانیشتووی شارۆچکەی ئەلکشکییە، رایگەیاند، ئەو منداڵە بە ناوی “حەسەن محمد ئەلعوبەید” (13 ساڵ)، بەهۆی خنکاندنی لە رووباری فورات لەکاتی مەلەکردندا، گیانیلەدەستداوە.
شایەتحاڵيکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکەدا هێشتا بەردەوامە، لەکاتێکدا خێزانەکەی بانگەوازیان کردووە بۆ یارمەتیدانیان لە گەڕان بەدوای تەرمەکەدا.
بەهۆی زۆری حاڵەتەکانی خنکان، دەنگی چالاکوانان بەرزتر بووەتەوە لە داواکارییەکانیان بۆ دوورخستنەوەی منداڵان لە مەلەکردن لە رووباری فورات.
دوو رۆژ لەمەوبەریش لە شارۆچکەی باغۆز لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کەسێک لە رووباری فورات بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستدا.
بەشی بەدواداچوون و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس لە سەرەتای هاوینەوە 25 حاڵەتی خنکانیان لە رووباری فورات لە دێرەزوور تۆمار کردووە کە 15یان منداڵ بوون.