سلێمانی-نۆرس پرێس
پاش ئەوەی دویَنێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی موقته‌دا سه‌در داواكرا لایه‌نگرانیان خۆپیشاندانی ملیۆنی رێكبخه‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ واده‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه دیاریكرا.
ساڵح محەمەد عێراقی، كه به وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوه، رایگه‌یاند، خۆپێشاندانه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو سه‌عات 5:00 له گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
ساڵح محەمەد عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دوای گفتوگۆیەکی دورودرێژ، موقتەدا سەدر ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ته‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه ئاشتییانە بێت و لە روی ژمارەی بەشداربوانەوە بێ وێنه بێت.
سه‌درییه‌كان ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه له ناوچه‌ی سه‌وز مانیانگرتوه‌و بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان گرتوه تا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌كانی تر، كۆبونه‌وه ئه‌نجامنه‌ده‌ن به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت.
سه‌درییه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی رابوردوش سه‌در داوای له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ره‌تیكرده‌وه ئه‌و كاره بكات به‌و پاساوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه له سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا ئه‌نجامبدرێت و محه‌مه‌د شیاع سودانی، حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت.
هه‌ماهه‌نگی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به هه‌ر جۆرێك بێت، حكومه‌تی ئێستای مسته‌فا كازمی، له‌سه‌ر كار لابه‌رن و پێیانوایه كازمی، سودمه‌ندی یه‌كه‌مه له كێشمه‌كێشمی نێوان لایه‌نه شیعه‌كان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ و ئه‌مڕۆ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و یه‌كێك له پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌ماهه‌نگی، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ر به هاوپه‌یمانی سیاده‌و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، عامری له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوه‌وه.
به وته‌ی عه‌لی باپیر له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عامری، ناوبراو به مه‌به‌ستی رێخۆشكردن بۆ هێنانه ئارای چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی سیاسی ئێستای عێراق سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات.