په‌رله‌مانتارێكی نه‌مسا: بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆیی سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان‌م كردوه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئیڤا دزیریچ، په‌رله‌مانتاری نه‌مسا له پارتی سه‌وزی ئه‌و وڵاته كه ئێستا به سه‌ردانێك له رۆژئاوای كوردستان-ه، باس له‌وه ده‌كات به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك و پێشكه‌شكردنی به ئه‌وروپا و نه‌مسا له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی روبدات، سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردوه.
ئه‌و قسانه‌ی دزیریچ له‌میانی سه‌ردانی بۆ نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان هات له شاری قامشلۆ، كه رۆژی شه‌ممه ئه‌نجامیدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌كرد، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی سه‌ركه‌وتو نابێت به‌بێ تێڕوانین له كاروباری ناوخۆی په‌یوه‌ندیدار پێیه‌وه.
ئه‌وه‌شی وت، پلانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارییه‌تی به‌رگریكردن له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌رشان.
ئیڤا دزیریچ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌كات حاڵه‌ته مرۆییه‌كان تۆماربكات و زیانلێكه‌وتوان بدوێنێت و قسه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كاندا بكات بۆ ئاگاداربونی زیاتر له دۆخی خێزانی چه‌كدارانی داعش و ئه‌و ژنه ئه‌وروپیانه‌ی هێشتا لێره‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا دادگایی كراون.