عەفرینی داگیرکراو.. دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵە کوردەکانی عەفرین بەهۆی رەتکردنەوەیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژ بە سزاکانی ئەمریکا
عەفرین – نۆرس پرێس
چەکدارانی سەر بە میلیشیای سەربازی (سوڵتان سلێمان شا)ی ناسراو بە “ئەلعەمشات”ی لایەنگری تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دانیشتوانی کورد لە قەزای ماباتا و شییە لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستان، 18 هاوڵاتی کوردی سڤیلیان دەستگیرکرد، بەهۆی ئەوەی رەتیانکردوەتەوە کە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن، دژ بە سزاکانی ئەمریکا کە لەمدواییەدا بەسەر سەرکردەکانی هەردوو میلیشیای سەر بە “جەیش وەتەنی”دا سەپاندنیان.
سەرچاوەکانی نۆرس پرێس رایانگەیاند، ئەندامانی هەمان میلیشیا، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی کوڕەکانی ئەو خانەوادە کوردانە، خانەوادەکانی دەستگیرکراوەکانیان لە ماڵەکانیان دەرهێناوە، کە ژمارەیان دە ماڵ بوون.
پێنجشەممەی رابردوو، حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر دوو گروپی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و سێ سەرکردەی ناو ئەو گروپانەدا سەپاند، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی گەورە دژ بە مافەکانی مرۆڤ، ئەمە جگە لە بازرگانێکی ئۆتۆمبێل کە بە پارەی سەرکردەکانی یەکێک لەو گروپانەوە کار دەکات.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن، دانیشتووان ناچار دەکەن بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن دژی سزاکانی ئەمریکا، هەروەها هاوڵاتیانیان لە دوو ناحیەی سەر بە عەفرین دەستگیرکردووە و بەوە تۆمەتباریان کردوون کە پشتیوانی لە بەڕێوبەری خۆسەری دەکەن.
دوێنێ یەکشەممەش، سەرێ کانیێ، بەهەمان هۆکار دەستگیرکردنی 16 کارمەندی ئیداری بەخۆوە بینی، لە دامودەزگاکانی حکومەتی کاتیی دڵسۆز بۆ ئەنقەرە، سەرچاوە تایبەتەکانیش بۆ نۆرس پرێس ئاماژەیان بەوەکرد، کە گروپەکانی “ئەلعەمشات” و “ئەلحەمزات” بەرپرسانی کەنیسەی “مار توما” ی سریانی، ئۆرتۆدۆکسەکان کە دەکەوێتە ناوەندی شاری سەرێ کانیێوە، ناچار کردووە لە ناو کڵێساکەوە وتارێک بخوێنێتەوە و تیایدا سزاکانیانی ئەمریکا رەتبکاتەوە.