دابەزینی ئاستی ئاوی فورات بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی لیژنەی تەندروستی دێرەزوور رایگەیاند، بەهۆی پیسبوونی ئاوی فوراتەوە، نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی پەردەی مێشک، کۆلێرا و لەشمانیا لە ماوەی ڕرابردوودا لە دێرەزوور بڵاوبوونەتەوە.

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمیەکان لە دێرەزوور پەیوەندی بە دابەزینی ئاستی رووباری فوراتەوە هەیە.

بەهۆی دابەزینی ئاستی رووبارەکە و دەرکەوتنی لە شێوەی گۆم و تاڵاودا، ئەو جۆرە مێرووانە بڵاوبوونەتەوە، کە پەتایان هەڵگرتووە، ئەمەش بووتەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی بەتایبەتی لە کۆمەڵگە نیشتەجێکانی تەنیشت رووبارەکە.

خەدیجە ئەلشێخ، هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە دێرەزوور رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیژنەکە نزیکەی 250 حاڵەتی کۆلێرا و 735 حاڵەتی نەخۆشی لیشمانیای تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیسبوونی ئاو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 320 کەس لە دێرەزوور.

هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە دێرەزوور داوای لە رێکخراوە مرۆییەکان کرد، ڤاکسینی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەیان بەتایبەت لە نێو منداڵاندا دابین بکەن.

ئامادەکردنی: ئیمان ئەلناسر – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان