بۆ یەکەمجار لە مێژودا..  ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی خانمانی بەدەستهێنا

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیدا، ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی تۆپی پێی خانمانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە، لە یاری کۆتاییدا کە لە یاریگای ئوسترالیا بەڕێوەچو، بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ  لە ئینگلتەرای بردەوە و تاکە گۆڵی ئیسپانیا لە خولەکی 29دا لە لایەن یاریزان “ئۆلگا کارمۆنا”وە تۆمارکرا.

ئیسپانیا لە خولەکی 29 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای ئەوەی کارمۆنا لە رێگەی کالدێنتەوە تۆپێکی لە ناوچەی سزا وەرگرت، شوتێکی زۆر بەهێزی لێدا و تۆڕی گۆڵی ئینگلتەرای هەژاند.

دواتر لە خولەکی 68دا لێدانێکی سزا لە لایەن تەکنیکی ڤارەوە بۆ ئیسپانیا هەژمار کرا، “هێرمۆسۆ” لێدانەکەی جێبەجێ کرد، بەڵام هەلەکەی لەکیسدا و نەیتوانی گۆڵی دووهەم تۆماربکات.

لە خولەکی 76دا “جەیمس”ی ئینگلیزی نزیک بوو لەوەی سزای ئیسپانیا بدات، بە لێدانێک لە ناوچەی سزاوە، بەڵام گۆڵپارێزی ئیسپانیا سەرکەوتوو بوو لە گەڕانەوەی تۆپەكە.

بەمشێوە ئەنجامەکە بە یەک گۆڵ بۆ خانمانی ئیسپانیا بەرامبەر بە هیچ بۆ ئینگلتەرا، کۆتاییهات و خانمانی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بوون بە پاڵەوانی جامی جیهانی.