ئەسەد فەرمانێک دەردەکات کە باجی گومرگی لەو کەرەستانەی لە بەرهەمهێنان و دروستکردنی دەرماندا بەکاردەهێنرێن دەبەخشێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، بە فەرمانێکی یاسایی، لێبوردنی بۆ هەریەکە لە بابەتەکانی بەرهەمهێنان و کەرەستەی سەرەتایی کە لە دروستکردنی دەرمانی مرۆیی بەکاردێت بۆ ماوەی ساڵێک دەرکرد.
لە دەقی فەرمانەکەدا هاتووە، “پێداویستییەکانی بەرهەمهێنان و کەرەستەی سەرەتایی کە لە دروستکردنی دەرمانی مرۆییدا بەکاردەهێنرێن، لەو باجە گومرگییانە بەخشراون کە لە خشتەی گومرگی کارپێکراودا دیاریکراون کە بە فەرمانی ژمارە 377ی ساڵی 2014 و هەموارەکانی دەرچووە، هەروەها هەموو ئەو باجانەی دیکە باج و رسوماتی سەپێنراو لەسەر هاوردەکردن”.
لە دەقی فەرمانەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو کە برگەکانی ئەم فەرمانە یاسادانانە بۆ ماوەی ساڵێک لە بەرواری چوونە بواری جێبەجێکردنەوە جێبەجێدەکرێن.
رۆژی 8ی ئەم مانگە، وەزارەتی تەندروستی سوریا بەرزبوونەوەی نرخی هەزاران مادەی دەرمانی ناوخۆیی راگەیاند، کە هەندێکیان رێژەی 50%ی تێپەراندووە.