لە شاری سوەیدای ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق خۆپیشاندان سەرتاسەری بەرێوەچوو
سوەیدا – نۆرس پرێس
بەهۆی خۆپیشاندان و و مانگرتنە گشتییەکەی شاری سوەیدا لە باشوری رۆژئاوایی سوریا، لقی زانکۆی دیمەشق لە شارەکەدا رۆژی یەکشەممە 20\8\2023، دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆی بۆ کاتێکی دیاریکراو دواخست.
خوێندکارێکی کۆلێژی کشتوکاڵی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “سەرەرای هەبوونی خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی لە شارەکەدا بەڵام دەستەی بەرێوەبەری زانکۆی سوەیدا رەتیکردەوە تاقیکردنەوەکان ئەمرۆ یەکشەممە دوابخرێن، ئەمەش وایکرد کە خوێندکاران بەشداری تاقیکردنەوەکان نەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ژێر فشاری بایکۆتکردنی خوێندکارانی زانکۆکە ناچاربوو تاقیکردنەوەکانی سبەی دووشەممە، بۆ کاتکی دیکە دوابخرێت.
بەرەبەیانی ئەمرۆ، لە دژی گرانبوونەوەی سەرجەم پێداویستەکانی ژیان و نەبوونی چارەسەر لەلایەن حکومەتی سوریا لە شارۆچکەی سوەیدا خۆپێشاندانی سەرتاسەری بەرێوەچوو.