پێدەرسن لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی قەیرانی سوریا
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، گێیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسری ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پرسی سوریا، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندیی عەرەبی بۆ قەیرانی سوریا.
سێشەممەی رابردوو لیژنەی پەیوەندیی وەزیرانی عەرەبی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵاتی عەرەبی، ئەوانیش میسر، لوبنان، عێراق، سعودیە، ئوردن و سوریا و بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرۆککۆمار، قەیرانی سوریا کۆبووەوە لە کۆمکاری عەرەبی.
گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئەحمەد ئەبوزەید، رایگەیاند، “شوکری لەگەڵ پێدەرسن باسی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندیی عەرەبی سەبارەت بە سوریای کرد، کە لە قاهیرە بەرێوەچوو، هەروەها پەرۆشی لیژنەکەی پشتراستکردەوە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە پێیسپێردراوە بۆ ئەوەی بگاتە یەکلاییکردنەوەی قەیرانی سوریا بە هەموو رەهەندەکانییەوە، و پاراستنی یەکێتی و سەقامگیری سوریا.”
ئاماژەی بەوەشکرد، شوکری تێروانینەکانی لەگەڵ پێدەرسن ئاڵوگۆر کردووە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە دۆخی سوریا لە ئاستە جیاجیاکاندا، هەروەها ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.
روونیشیکردەوە، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە نێوانیاندا رێکبخرێت.
ئەبو زەید ئاماژەی بەوەدا کە پێدەرسن ستایشی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندیی عەرەبی کرد، جەختی لەسەر نیازی خۆی کردەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان بەمەبەستی بنیاتنانەوە لەسەر ئەوەی لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەکەدا گەیشتە دەستیان.