ده‌رعا-نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه پۆلیسی توركیا، غاده عه‌بدولمه‌جید حه‌مدون-یان ده‌ستگیركردوه پاش هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری غازی عه‌نتاب.
به‌پێی سه‌رچاوه نزیكه‌كانی له‌و خێزانه‌وه، كه بۆ نۆرس پرێس قسه‌یان كرد، ئه‌و ژنه له‌بری كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه.
كوڕه‌كه‌ی غاده ناوی سه‌لاحه‌دین ده‌باغ، (32 ساڵ)ه، كوڕی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌و تۆمه‌تی هاندان دژ به ده‌سه‌ڵاتی توركیای خراوه‌ته پاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا.
بۆ ئه‌وه‌ی فشاری بخه‌نه سه‌ری تا خۆی راده‌ست بكات، پۆلیس له ئێستادا دایكی سه‌لاحه‌دینی ده‌ستگیكردوه‌و له به‌ندیخانه‌ی ئۆزلی به‌ندكراوه كه تایبه‌ته به راگوێزانی سورییه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتون.
له ڤیدیۆیه‌كدا سه‌لاحه‌دین ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه دراوه‌ته پاڵی و داوایكردوه كۆمه‌كییان بكرێت دایكی به‌ره‌و سوریا رانه‌گوێزرێت.