دەسەڵاتدارانی تورکیا 20 پەنابەری سوریا لە رێگەی دەروازەی سەرێ کانیێوە دیپۆرت دەکەنەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 20 پەنابەریان بۆ رۆژئاوای کوردستان دیپۆرتکردەوە، لە دەروازەی “سەرێ کانیێ”وە لە باکووری حەسەکە، لەسەر سنووری تورکیا، کە لە لایەن میلیشیا چەکدارەکانی “جەیش وەتەنی” سەر بە ئەنقەرەوە داگیر کراوە.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 20 پەنابەری سورییان لە تورکیاوە و لە رێگەی دەروازەی سێسەرێ کانیێوە، لە سنوور لەگەڵ تورکیادا، لە باکووری حەسەکە، بە زۆرەملێ دیپۆرت کردووەتەوە، کە سێ ژنیان تێدابووە.
لە کاتێکی پێشتری دوێنێدا، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 175 پەنابەری سوورییان لە تورکیاوە بەرەو باکووری سوریا، لەڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە، دیپۆرتکردەوە.
لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکیان لە دژی ئەو پەنابەرە سورییانەی کە لە تورکیا نیشتەجێن دەستپێکردووە، بەتایبەت لە شاری ئەستەنبوڵ، بە گوتەی چالاکوانان لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردووەوە زیاتر لە سێ هەزار کەسیان دیپۆرتکردووەتەوە.