قامشلۆ-نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گشتاندنێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه بۆ كڕینی گه‌نم له سبه‌ینێ و دو سبه‌ینێدا.
له كۆتایی مانگی رابوردو كۆمپانیاكه ده‌رگای كڕینی گه‌نمی داخست و ئه‌و بڕیاره‌ش جۆرێكه له هاوكاریكردنی جوتیاران.
بۆ ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، یه‌ك كیلۆ گه‌نمی به 2200 لیره‌و یه‌ك كیلۆ جۆشی به 1600 لیره‌ی سوری وه‌رگرت.
دوێنێ ده‌سته‌ی كشتوكاڵ له رۆژئاوای كوردستان، فرۆشتنی كیلۆیه‌ك گه‌نمی تۆوی پاككراو به جوتیار به 2300 لیره ده‌ستنیشان كرد‌و بۆ ئه‌وانه‌ش كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه هه‌یه به مه‌به‌ستی زۆركردنی تۆ‌و یه‌ك كیلۆ به 2500 لیره‌ی سوری دیاریكرا.
محه‌مه‌د مهعمی، راوێژكار له دامه‌زراوه‌ی گشتی تۆ و له رۆژئاوا بۆ نۆرس پرێس وتی، ده‌زگاكه‌یان 30% زیاندهكات له به‌های تۆودا.
وابڕیاره سبه‌ینێ سایلۆكانی حه‌سه‌كه‌و ته‌ل عه‌لو له دێره‌زور، موجهفهف له ره‌قه، رۆڤی له كوبانێ بكرێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم.
له كاتێكی پێشتردا ده‌سته‌ی ئابوری له هه‌رێمی جزیره رایگه‌یاند، سایلۆكانی هه‌رێمه‌كه 139400 تۆن گه‌نمیان وه‌رگرتوه.