شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاوارەکان و گروپێکی لایەنگری تورکیا لە گوندەواری عەفرین روودەدات
عەفرین – نۆرس پرێس
لە شارۆچکەی جندێرسی لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراوە، شەوی هەینی 18/8/2023، شەر پێکدادان لە نێوان چەکدارانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئاوارەکانی گوندەواری رۆژئاوایی حەلەب رویدا، دوای ئەوەی چەکداران دەستدرێژیان کردبوون سەر ژمارەیەک ئاوارە.
چەند کەسێک لە نێو جندرێس بە نۆرس پرێس راگەیاند، دەیان دانیشتووانی شارۆچکەی عەنجارە لە رۆژئاوایی حەلەب گردبوونەوە دوای ئەوەی ئەندامانی گرۆپی سوڵتان سلێمان شاه هێرشیان کردە سەر گەنجانی ئاوارەکانی عەنجارە لە نزیک نانەواخانەیەکی مەداد لە شارۆچکەکی جندرێس.
سەرچاوەکان وتیان، دوای ئەوەی پاڵپشتی زیاتر بۆ دانیشتوانی عەنجارە گەیشتە نێو جندرێس، شەر لە نێوان هاوڵاتیان وگروپی سلێمان شاه رویدا، کە لە شەرەکەدا چەکی کلاشنکۆڤ بکارهێنراوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە خەڵکی ئاوارەی عەنجارە ئامادە نەبووە بکشێنەوە و پێکدادانەکان لەگەڵ گرۆپی “عەمشات” رابگرن، تاوەکو ئەو ئەندامانەی دەستدرێژییان کردە سەر کورەکانیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکەن، لەئەنجامدا عەمشات رازیبوو داوەکاریەکانیان جێبەجێبکات.
رۆژی پێنجشەممە 17/8/2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سەرکردەکانی گروپی سوڵتان سلێمان شا و فیرقەی حەمزەدا سەپاند و ئەوانیش ئەم دوو گروپن زۆر لە تورکیاوە نزیکن.