بۆ جاری سێیەم لە ماوەی مانگێکدا نرخی بەنزین لە قامشلۆ بەرزبووەتەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەنزینخانەکانی قامشلۆی رۆژئاوای کوردەستان بۆ سێیەم جار لە ماوەی مانگێکدا نرخی لیترێک بەنزینی “هاوردەکراو”ی بەرزکردەوە.

ئەو وێستگانە نرخی یەک لیتر بەنزین بە 15 هەزار و 660 لیرەی سوری (نزیکەی یەک دۆلاری ئەمریکی) بووە، کە دوو هەزار و 660 لیرەی سوری زیادیکردووە، دوای ئەوەی بە 13 هەزار لیرە فرۆشرا.

رۆژی شەممەی ڕابردوو خاوەنی بەنزینخانەیەک لە قامشلۆ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “نزیکەی چوار ڕۆژ لەمەوبەر نرخی بەنزین بۆ 15 هەزار و 660 لیرەی سوری بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا بەنزینی بێبەرامبەر بە 1700 لیرەی سوری دەفرۆشرێت، بەنزینی کارتیش بە 425 لیرە دەفرۆشرێت”. لیرەی سوری”.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی بەنزین پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە، چونکە ئێمە پشت بە نرخی ڕۆژانەی ئاڵوگۆڕی دراو دەبەستین، هەروەها قازانجی هەر لیترێک بەنزین 80 لیرەی سورییە.

شایەنی باسە ئەمە شەشەمین جارە نرخی بەنزین لە رۆژئاوای کوردستان بەرزببێتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەروەها سێیەم جارە لە ماوەی مانگێکدا.