له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی فیدڕالی ڕێككه‌وتنێكی نوێ كرا
هەولێر- نۆرس پرێس
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕالی خێراتر بكرێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوی كرده‌وه، کە موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
بڵاویشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م خاڵ و مادده‌كانی یاسای سێ ساڵه‌ی بودجه‌ی فیدڕالی خێراتر بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و ستراتیژییه‌كانه‌وه هه‌یه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرایه‌وه به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی کە په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به هاوڵاتییان و دابینكردنی پێداویستییهكانیانەوە هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له گرینگی‌دان به‌و یاسایانه كرایه‌وه كه ده‌بنه هانده‌ر بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان.