پێکدادانی توندی لایەنەکانی ململانێکە لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی حەڵەب

گوندەواری باکووری حەڵەب- نۆرس پرێس

شەوی شەممە/ یەکشەممە لە نێوان لەیەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا و هێزەکانی حکومەتی سوریا، لە بەرەی تادف لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، شەڕ و پێکدادانێک کە بە “توندوتیژ” باس دەکرێت، ڕوویدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، گروپی بەرەی شام کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، ئۆپەراسیۆنێکی دزەکردنیان ئەنجامداوە بۆ سەر رێڕەوێکی هێزەکانی حکومەت، لەنێوان گوندی ئەبوجەبار و شارۆچکەی تادەف لە رۆژهەڵاتی حەلەب.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا سەریهەڵداوە و بەو هۆیەوە چەند ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت کوژراون، لەنێویاندا ئەفسەرێک هەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە كرد، شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هەردوو لایەن كە لەو ماوەیەدا چەكی ئۆتۆماتیكی و مامناوەند بەكارهێنراوە، و هاوەنەكان كەوتوونەتە سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی شارۆچكەكە، زیانەكانیش تەنیا بە ماددی سنووردار بووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەم ماوەی دواییدا، میحوەری تادەف پێکدادانی توندوتیژی نێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکومەتی بەخۆوە بینیوە.