بە پاڵپشتی سعودیە ئۆردوگایەکی نوێ لە عەفرین دروستکرا
عەفرین – نۆرس پرێس
رێکخراوە خۆجێیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا و پاڵپشتی سعودیە بەردەوامن لە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی نوێ لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراوە لە باکووری حەلەب، لەم چوراچێوەدا کارەکانی دروستکردنی سێیەمین شوێنی نیشتەجێبوون (ئۆردوگا نیشتەجێکردنی هاوردە تورکمان و عەرەبەکان لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو) لە نزیک گوندی غەزاویە لە باشووری عەفرین تەواوکرا.
رۆژی پێنجشەممە، 17/8/2023 سەرچاوە ناوخۆییەکانی لە عەفرین بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، رێکخراوێکی ناوخۆیی تورکیا بە پاڵپشتی “سەنتەری هاوکاری و فریاگوزاری مرۆیی مەلیک سەلمان”، دروستکردنی نیشتەجێبوونێکی نوێی لە نزیک گوندی غەزاویە لە باشووری عەفرین تەواوکردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ئەم سێیەم ئۆردگایە کە بەمشێوەیە و بە پاڵپشتی سعودییە دروستدەکرێت، بەڵام جیاوازی نێوان ئۆردوگانەکانی سعودی و قەتەری لە عەفرین ئەوەیە، ئۆردوگای قەتەری بە چیمەنتۆ دروستدەکران، بەڵام ئەوانەی لە لایەن سعودیەوە پاڵپشتیان دەکرێت چیمەنتۆ نین بەڵکۆ کەرەڤانن.
ئۆردوگای گوندی غەزاویە 350 کەرەڤان (خانوو) لە خۆدەگرێت.
ژمارەی ئەو ئۆردوگانانەی کە لەلایەن رێکخراوەکانی تورکیا، کوەیت، فەلەستین و قەتەرییەوە لە ناوچەکانی عەفرین دروستکراون، نزیکەی 30 ئۆردوگان، کە لە ناوچەکانی شەران، شێخ حەدید، جەندرێس، بلبل، و راجو دروستکراون.