گروپە چەکدارەکانی سەرێ کانی لە سەر مادەی هۆشبەرەکان دەبێتە شەریان
سەرێ کانی – نۆرس پرێس
لە شارۆچکەی سەرێ کانی کە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە، شەر وپێکدادان لە نێوان دوو گروپی چەکدار روویدا، بەهۆیەوە 6 کەس برینداربوون کە 2یان هاوڵاتی مەدەنین.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “نەواف ترکاوی، یەکێک لە سەرکردەکانی گروپی مەلیک شا لە شارۆچکەی سەرێ کانی، بە ئار پی جی و چەکی دیکە هێرش کردە سەر بارەگای چەکدارانی گروپی حەمزات فەرماندەکەی ئەبو قەفەس، کە بەهۆی ئەو پێکدادانە شەش کەس بوونە قوربانی، لەنێویاندا دوو هاووڵاتی مەدەنی، یەکێکیان منداڵ بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باردۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی توندی پێکدادانەکان، زیانێکی مادی زۆر گەیشتە موڵکی هاوڵاتیان، هاوکات قەدەغەی هاتووچۆ لە شارۆچکەکە راگەیەندرا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ناکۆکییەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە “ئەبو قەفس دەستی بە سەر بارێکی مادەی هۆشبەریدا گرتووە، کە دوێنێ نەواف ترکاوی لەگەڵ یەکێک لە قاچاخچییەکان رەوانەی خاکی تورکیا کردبوو”.