حکومەتی سوریا نرخی سەرجەم جۆرەکانی سوتەمەنی بەرزکردەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە  15/8/2023، وەزارەتی بازرگانی سوریا بە بەبریاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، نرخی سەرجەم جۆرەکانی سوتەمەنی بەرزکردەوە.

نرخی سووتەمەنی گازوێل (مازۆت) پاڵپشتیکراو بۆ بەکاربەران لە 500 لیرەی سوریا بۆ هەر لیترێک بۆ 2000 لیرە بەرزکرایەوە.

نرخی گازۆیلی (مازۆت) پیشەسازی بۆ هەریەکێک لە (پیشەسازیی کشتوکاڵییەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، کارگەکانی دەرمان) لە 5500 لیرە بۆ هەر لیترێک بۆ 8000 هەزار بەرزکرایەوە.

نرخی گازۆیل (مازۆت) بۆ نانەواخانەکان لە 500 لیرە بۆ هەر لیترێک بۆ 700 لیرە بەرزکرایەوە.

نرخی بەنزینی ئۆکتانی 90 پاڵپشتیکراو لە 3000 لیرە بۆ هەر لیترێک بۆ 8 هەزار لیرە بەرزکرایەوە.

نرخی بەنزینی ئۆکتانی 95 لە 10 هەزار لیرە بۆ هەر لیترێک بۆ لیترێک بۆ 13 هەزار 500 .

بەرزکردنەوەی نرخی سەرجەم جۆرەکانی هاوکاتە لەگەڵ بریارێکی حکومەتی سوریا بۆ زیادکردنی موچەی فەرمانبەران ئەو وڵاتە بە رێژەی 100٪.