شاندێکی نەمسا سەردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری كرد لە قامشلۆ
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە شاندێکی وه‌ڵاتی نەمسا سەردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەرییان كرد له شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان،
شانده‌كه‌ی نەمسا له ئەندامێکی پەرلەمانی نەمسای پارتی سەوز و تۆماس شمێدنفر، توێژەر و ئەکادیمی نەمسا پێکهاتبون.
شاندەکە لەلایەن هاوسەرۆکانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فه‌نه‌ر ئه‌لگعێت و عه‌بیر ئیلیا پێشوازییان لێ‌کرا.
ئەم سەردانە بۆ له نزیك ئاگه‌داربون له بە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان ، و پشتیوانی سیاسی بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر بو.
له‌م دیداره‌دا، باس لە بارودۆخی کەمپەکانی ناوچەکە و پێداویستی ئاوارەکان کرد، بەتایبەتی کەمپی هۆل لە باکوری حەسەکە.
له‌هه‌مانكاتدا باس لە گرنگی بونی دادگای نێودەوڵەتی کرا بۆ دادگایی‌کردنی دەستگیرکراوەکانی داعش.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا باسیان له پێكهاته و پێكهێنانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری و ئه‌و سه‌ختی و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه كرد،
رۆژی 2ی حوزەیرانی ئەمساڵ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر دو منداڵی نەمسایی كه مناڵی چەكدارانی داعش بون رادەستی شاندێكی نەمسای كرده‌وه.
بەپێی ئامارێکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له قامیشلۆ، ئەمساڵ 81 منداڵی چه‌كدارانی داعش، و 25 ژنی له دایکانی ئەو منداڵانە رادەستی شانده بیانیه‌كان كردۆته‌وه.