نۆرس پرێس کوربەندێک سەبارەت بە ماڤی مرۆڤ لە قامشلۆ سازدەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس


بە سپۆنسەری نۆرس پرێس “کۆربەندی مافی مرۆڤ” لە شاری قامشلۆی رۆژئاوایی کوردستان، چالاکییەکانی سەبارەت پێشێلکارەکانی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی دەستپێکرد.
لە کۆربەندەکەدا، بەشداربووان تیشک دەخەنە سەر راپۆتێکی بنکۆلکاری بەشی بەڵگەکردن و دوکۆمنێتکردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس، کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە ژێر ناونیشانی ” گۆڕی بێ کێل” بڵاوکرایەوە، تێدا گێرانەوەی رزگاربووانی زیندانەکانی ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی دەخاتە روو، هەروها ئەو پێشێلکارییە ترسناکانە ئاشکرا دەکات کە لەزیندانەکانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەو دوو شارە ئەنجامدراون.
بەشی بەڵگەکردن و دوکۆمنێتکردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس، بۆ ماوەی سێ مانگ کاری لە سەر کۆکردنەوەی زانیارییەکان کردووە، راستەوخۆ پشت بە گوتەی شایەتحاڵەکان و قوربانیەکان دەبەستێت، کە بە چاوی خۆیان ئەو پێشێلکاریانەیان بینیووە یان خۆیان بوونەتە قوربانی ئەو پێشێلکاریانە.
ئەم کۆربەند دەبێتە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ و کەنگەشەکردنی پرسی پێشێلکاریەکان، هەروەها دەرفەتێکە بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بەمەبەستی دروستکردنەوەی کاریگەری لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و سزادانی تاوانبارەکان.
کۆربەندەکە بە سەر حەوت بەشدا دابەشدەکرێت، پرسی ئاوردانەوە لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکارییەکان، گفتوگۆکردن لەسەر ناوەرۆکی راپۆرتی زیندانیەکان و مافی مرۆڤ دەستپێدەکات، دواتر بە گفتوگۆکردن لەسەر راسپاردەکان سەبارەت بەو دوو ناوچە (سەرێ کانی و گرێ سپی) کۆربەندەکە کۆتایی دێت.