خۆپیشاندان و توڕەییەکان دژ بە لێدوانەکانی تورکیا بەردەوامن لە باکووری حەڵەب

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، دەیان دانیشتووی شاری مارع لە گوندەواری باکووری شاری حەلەب دژ بە لێدوانەکانی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئامانجی ئاشتەوایی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی دیمەشق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

پێنجشەممەی ڕابردوو، داودئۆغڵو لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاندا، گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، فەیسەڵ میقداد ئاشکرا کرد.

داودئۆغڵو داوای لە میقداد کرد، کە پێویستە ئاشتەوایی لە نێوان حکومەتی دیمەشق و ئۆپۆزسیۆندا بەدی بهێنرێت، بۆ ئەوەی ئاشتییەکی بەردەوام بەدی بێت، بە وتەی ئەو.

دوای ئەم لێدوانانە لە لایەن چالاکوانانی سووریاوە بانگەوازیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ئەو لێدوانە هاتە ئاراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نۆرس پرێسی راگه‌یاند كه‌ خۆپیشانده‌رانی شاری مارع‌ سیاسه‌تی ئه‌م دواییه‌ی توركیایان سەرکۆنە كرد كه‌ داوای لێكنزیكبوونه‌وه‌ له‌ “ڕژێم”ی سووریا ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی شاری سووڕان بۆ به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندانه‌كان چوونه‌ته‌ شاری مارع.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شار و شارۆچکەکانی ژێر کۆنترۆڵی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە گوندەواری حەڵەب و ئیدلب، ناڕەزایی بەرفراوانیان بەخۆوە بینیوە، هەر هەوڵێکیش بۆ ئاساییکردنەوە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ڕەتدەکەنەوە.

دوێنێش شەممە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند، دوو گەنجیان دەستگیرکردووە کە دەستیان هەبووە لە سووتاندنی ئاڵای تورکیا، لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری عەزاز لە باکووری حەلەب.