دەسەڵاتدارانی تورکیا 10 کۆجبەری سورییان رادەستی دەروازەی باب ئەلهەوا کردەوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 10 کۆچبەری سورییان رادەستی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) کردەوە، لە دەروازەی باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب، ئەوەش دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرکردنیان لەناو خاکی تورکیادا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لەنێو ئەو کەسانەی رادەستکرابوون، ژنێک هەبووە، کە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ تورکیا لە دەڤەری خربەت ئەلجوز، لە رۆژئاوای ئیدلب، دەستگیرکراوە و دوای مانەوەی دوو هەفتە لە ناوەندی دەستبەسەرداگرتن لە عەنتاب، دیپۆرت کراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەمە پێنجەمین جارە لەم مانگەدا کۆچبەرانی سوریا دیپۆرت بکرێنەوە، دوای ئەوە سەرجەم ئەو دەستگیرکراوانە لە ناو خاکی تورکیادا لێکۆڵینەوەی ئەمنییان لەگەڵ کراوە.

جگە لەوەش سەرچاوەیەک لە ئیدارەی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەواوە ئەوەی پشتڕاستکردەوە، کە لە ماوەی ئەم مانگەدا ژمارەی ئەو کۆچبەرە سورییانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە رادەستی دەروازەی باب ئەلهەوا کراونەتەوە، گەیشتووەتە 85 کەس.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد